٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:٠٢
Source: Mehrnews
دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

غەزە لە گەمارۆی بێ‌کۆتایی، دڵۆپ دڵۆپ لە مردن نزیک دەبێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە، گێڕانەوە و بەسەرهاتی خەڵکانێکە کە هەرچی ڕۆژە بۆ مانەوە، لە ململانێی تینوێتی و نەخۆشی و برسێتیدان.

 گۆڤاری مێهر: کەرتی غەزە دەمێک ساڵە لە گەمارۆی توندی ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیلە. گەمارۆیەک کە نە تەنیا ئابووری، بەڵکوو تەنانەت سەرەتایی‌ترین بژێرەکانی ژیانی کردۆتە ئامانجو لەمناوە کارەساتبارترین دەرکەوتەی ئەو ڕەنجە، نەبوونی ئاوی خاوێنە. بە جۆرێک کە بە گوێرەی "الجزیرە" زیاتر لەسەدا 97ی ئاوی گەیشتووە بە غەزە بە هۆی سوێربوون، بوونی نیترات، باکتری و کانزای قورسی وەک قورقوشم و گوگرد بۆ خواردنەوە نابێ و بگرە مەترسی‌هێنەریشە بۆ سەر تەندروستیی گشتیی. لەمناوە مۆڵەت‌نەدان بە نۆژەن‌کردنەوەی ژێرخانی ئاویی ئەو کەرتە لە 2007 بەملاوە، لە پەنای بەردومان و خاپوورکرانی بەربڵاوی ژێرخانی ئاویی لە لایەن ڕژیمی زایۆنی لە 2023ـه‌وە تا ئێستا، دۆخەکەی تەشەنەدارتر کردووە.

دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

هەموو چاوەڕوانی تانکەرێک ئاو

دڵتەزێن‌ترین گێڕانەوەکان ئەوانەن کە باس لە چۆنیەتی دابین‌کردنی ئاوی تەندروست لە لایەن دایکانەوە بۆ منداڵەکانیان دەکەن و دەگێڕانەوە لە چۆن تا ئێستا منداڵانیان بە هۆی خواردنەوەی ئاوی ناخاوێن، تووشی نەخۆشیی هەوکردن و ئیسهاڵی هاتوون و لە ڕاپۆرتەکانی "الجزیرە"شدا هاتووە کە لە 2024دا، وەزارەتی تەندروستی غەزە ناوی زیاتر لە 3150 کەسی نەخۆشی بە هۆی ئاوی پیس تۆمار کردووە کە زۆربەیان منداڵن. و تەنیا چارەسەریی مومکین بۆ ئەو نەخۆشیانە، بەهرەمەندیی ئەو خەڵکە لە ئاوی خاوینە، نەک ئەو ئاوەی کە ڕۆژی جارێک بە تانکەر دەبرێتە ئۆردووگا و دانیشتووانی ئۆردووگا ناچارن ڕۆژی چەندین کاتژمێر لە نۆرەی ئاودان بن، لە کاتێکدا ئەو ئاوە خۆی نمونەی بەرچاوی ئاوی پیس و مەترسیدارە.

دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

ئەو دۆخە نیشاندەری هەوڵی بێ‌نەوەستانی خەڵکی غەزە بۆ زیندوومان لە هەلومەرجێکدایە کە تەنانەت سەرەتایی‌ترین پیداویستییە مرۆییەکانی تێیدا بۆتە گرفت و ململانێیەکی ڕۆژانە. بە چەشنێک کە قەیرانی ئاو نە تەنیا تەندروستی لەشی، بەڵکوو سڵامەتی دەروونیی دانیشتووانی غەزەی کردۆتە ئامانج و ناهومیدی و هەستی دۆش‌دامان لە نێوان زۆربەی خەڵکی غەزە بۆتە ئیپیدیمییەکی هاوبەش. دۆخەکە بە چەشنێکە لەسەدا 90ی منداڵان لە نەخۆشخانەکانی غەزەدا تووشی نەخۆشیی دڵەراوکە و ترسانی دوای ڕووذاو هاتووین، کە بەشێکی بە هۆی نەبوونی ئاو و هەلومەرجی ناتەندروستانەیە.

دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

پاشهاتی ژینگەیی و مرۆیی

قەیرانی ئاو لە غەزەدا تەنیا پرسێکی تەندرسوتی نییە؛ ئەو قەیرانە پاشهاتی بەربڵاوی ژینگەیی و مرۆییشی بەدواوە دەبێت. خاپوورکردنی سیستەمگەلی زبڵاو بۆتە هۆی سەرڕێژبوونی زبڵاوی خاو بۆ ناو دەریاچە و کەنارئاوییەکانی غەزە و ئەمە خۆی ئێکۆسیستمی دەریایی دەخاتە مەترسییەوە و تەشەنە بە نەخۆشینی گشتگیر دەدات. هەر بۆیە ڕێکخراوی ئاکسفام بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی لە بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نەخۆشی بە هۆی ئاوی پیس لە غەزەدا کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای نەبوونی ئیمکانی نۆژەن‌کردنەوەی ژێرخانە ئاوییەکان، لە ئاگربڕی کاتیی 2024 تا ژانڤیەی 2025، تەنیا 7926 لۆریی یارمەتی گەیشتۆتە غەزە کە بەشێکی زۆریان باری خۆراکی و جیهازاتی کاری بووە.

دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم

یۆنیسێف لە ژوئەنی 2024دا گرێبەستێکی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ نۆژەن‌کردنەوەی کارخانەیەکی خوێ‌سڕینەوە لە ئاو بۆ غەزە واژۆ کرد. بەڵام ئەو هەوڵانە بە هۆی درێژەی گەمارۆکان و هێرشی سەربازی نەگەیشتە ئەنجام. هاوکات ڕێکخراوەگەلی مافی مرۆڤی وەک چاودێری مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتیش گەلێ جار ڕایانگەیاندووە کە بێ‌بەش‌کردنی خەڵکی غەزە لە ئاوی تەندروست، نمانەی بەرچاوی "سزادانی بەکۆمەڵ" و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤە.

دڵۆپ دڵۆپ تا مردن!

بەوەشەوە، ئاستەنگە سیاسی و سەربازییەکان هێشتاش ڕێگە بە چارەسەریی ئەو کێشەیە نادەن و ئیسرائیل ناهێڵی کەرەسەی پێویست بۆ نۆژەن‌کردنەوەی ژێرخانەکانی ئاو و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بگاتە غەزە. ئەو ڕژیمە تەنانەت هێرشی کردۆتە سەر ناوەندەکانی فریاکەوتن و کردوونیەتە "بۆسەی مەرگ" بۆ خەڵکی مەدەنی.

قەیرانی ئاو لە غەزە، بەرزترە لە هەر قەیرانێک و تەنانەت کێشەکی ژینگەیی، بەڵکوو دەبێ وەک کارەساتێکی مرۆیی ئاوڕی لێ بدرێتەوە کە ڕیشەی لە گەمارۆ، تێکدانی ژێرخانەکان و سیاسەتگەلی ئاستەنگنەرانەیە. هەر بۆیە بۆ چارەسەریی ئو قەیرانە، هەڵمەتی بەپەلە نێودەوڵەت پێویستە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha